جوتیارعادل هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە جوتیار عادڵ


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەڕەشە  لە مامۆستايان بە درۆ دەخاتەوە.

د، جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری  ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ لێدوانێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوايە هەڕەشەمان لە مامۆستايانی بەڕێز كردووە. ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە لێدوانەکەی منیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە و تیایدا هيچ هەڕەشەیەک لە مامۆستايانی بەڕێز نەکراوە، بەڵکوو هەمیشە وتوومانە ئێمە قەرزاری هەڵوێستی مامۆستا و  فەرمانبەران و خۆڕاگرییانین لەم قۆناغە داراييە سەختەدا.

کامەران کەریم