ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار کوردستان بەغدا ئابووری


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی:  ئەمڕۆ بڕی 206 ملیۆن و 303 هەزار و 771 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 193 ملیۆن و 283 هەزار و 771 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 13 ملیۆن و 20 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 14ی کانوونی دووەمی 2024 بوو کە تێیدا 219 ملیۆن و 949 هەزار و 90 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 152 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە نزیکەی 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

کامەران کەریم