ئەستێرەی ئێرانی لە کۆی یاریزانانی سەرووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران سامان قدووس کوردستان


Jan 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانانی سەرووی خولی یەکەمی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندران کە ئەستێرەیەکی ئێرانی لەو خولەدا دەرکەوتووە.

ئەستێرەی تیپی نیشتمانی ئێران، سامانی قدووس، "چوارمین یاریزانی بەرتر" خولی یەکەمی قۆناخی کۆڕی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023ی قەتەر هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەمڕۆ(چوارشەمە) ماڵپەڕی "سوفا ئسکۆر" 12 یاریزانی سەرووی حەوتەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ناسران کە نێوی، نێوانکاری نیشتمانی وڵاتی ئێران لەو ڕەشنووسەدا بوونی هەیە.

12 یاریزانی سەرووی خولی یەکەمی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەم شێوازەیە:
1ــ ئەکرەم عەفیف(قەتەر)
2ــ لی کانگ ئین(کووریای باشوور)
3ــ مینا مینو(ژاپۆن)
4ــ سامان قدووس(ئێران)
5ــ ئلتماری(ئەردەن)
6ــ چایدد(تایلەند)
7ــ گودوین(ئوسترالیا)
8ــ ئێحسان پەنشەمبە(تاجیکستان)
9ــ ئەلغەسانی(ئێمارات)
10ــ مارسلینۆ(ئەندونێزیا)
11ــ غەریب (عەرەبستان)
12ــ ئەلشورماتوف(ئوزبکستان)

کەژاڵ حەمیدی