نووێترین نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تایبەت بە مووچەی مانگانەی فەرمانبەران

(0) / / گفتگو / زایەڵە فیدراڵ فەرمانبەران دارایی


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە نووێترین نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تایبەت بە مووچەی مانگانەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات.

د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی نوێترین نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کە بەرواری دوێنێ ٢٠٢٤/١/١٦ ی لەسەرە و تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤.هاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاکانیتری دەوڵەت داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کراوە لیستی  خەرجی موچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی یەک( کانونی دووەم) و مانگەکانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان بەمەبەستی تەمویلکردنی مووچە تا ئەوکاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەنددەکرێت.

کامەران کەریم