جارێکی دیکە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کوردستان بەنزبن


Jan 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەھمەن قادروتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند ھەرسێ جۆرەکەی بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت.
لەبارەی ھۆکاری دابەزینیەکەوە دەڵێت : دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.
وتیشی:  لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٥ دینار لە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزیوە.
نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار.
موحەسەن ١٠٧٥ دینار.
بەنزینی سوپەر ١٢٢٥ دینار .
کامەران کەریم