هەلبژاردەی میسر جۆری پێكانەكەی محەمەد سەلاحی ئاشكراكرد

(0) / / ورزش / زایەڵە میسر تۆپی پێ


Jan 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هەڵبژاردەی میسر دوێنێ هەینی ماوەی ئامادەنەبوونی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە یارییەکەی لەگەڵ غانا لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە کۆت دیڤوار بەڕێوەچوو، تووشی پێکان بوو. 
سەڵاح پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەمی یارییەکەی فیرعەونەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی غانا یاریگای بەجێهێشت، کە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی (2-2) کۆتایی هات. 
لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی فیدراسیۆنی میسر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد سەڵاح سکانی پزیشکی بۆ کراوە و پشتڕاستی کردووەتەوە کە پەستانی ماسولکەی دواوەی هەیە. 
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەڵاح لە دوو یاری داهاتووی تیپەکە لە نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر کیپ ڤێردی بەشداری ناکات، دواتر ئەگەر هەلبژاردەكە سەكەوت بۆ قۆناغی دووەم ئەگەر هەیە بەشداری بكات.
کامەران کەریم