مامۆستایانی ناڕازی سبەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا ناڕازی سلێمانی


Jan 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند؛ سبەی یەكشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین و لە بایكۆت بەردەوا دەبین
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندبوو: مامۆستایانی کۆڵنەدەر دایکان و باوکانی بەڕێز، خوێندکارانی مافخوراو چین و توێژە جیاوازە ستەم دیدەکان ڕۆژی یەکشەممە 21/ 1/ 2024 پڕ جۆشترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنین.
ئاماژەیان بەوەشكردبوو:  خۆپیشاندانەكە لە ژێر ناوی (هەفتەی پووچەڵکردنەوەی فشارەکان) بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشیان خستەڕوو:  بەشداریتان، ڕەتکردنەوەی ملکەچییە بۆ فشار و هەڕەشەکانی دەسەڵات و حیزبه حوکمڕانەکان و چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداریی هەموولایەکتانین، پێکەوە شۆڕشی شکۆ و بژێویمان دەستپێکرد، پێکەوەش سەرکەوتن ڕادەگەیەنین.
کامەران کەریم