خەڵاتی ١٠ هەزار دۆڵاریی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕاوی ساموورایەکان

(0) / / ورزش / زایەڵە عێراق سامۆرایی ژاپۆن تۆپی پێ


Jan 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دۆلار خەڵاتی پێشکەش بە یاریزانانی نیشتمانی تۆپی پێ ئەو وڵاتە کردووە بەهۆی سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ژاپۆن.

"10 هەزار دۆلار خەڵاتی هەر یاریزانێکی نیشتمانی تۆپی پێ عێراق" ئەوە وادە و بەڵێنی موحەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ یاریزانانی نیشتمانی ئەو وڵاتە، پاش سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی ژاپۆن لە یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

عێراق لەم 10 یارییە دواینەیەدا بەرانبەر بە ژاپۆن هیچ سەرکەفتنێکی بەدەست نەهێنابوو و بەڵکوو 8 جار دۆڕان و 2 جاریش بەرانبەری ئەزموون کردبوو، بەڵام بە بردنەوەی ئەمجارەی بەرانبەر بە ژاپۆن و بە ئاکامی 2 بەر 1 جووڵەیەکی مێژوویی کرد.

عەدنان وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە هوتیلی نیشتەجێبوونی تیپی نیشتمانی عێراق ئامادەبوو و وادەی ئەو خەڵاتیە پێداون لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە.

کەژاڵ حەمیدی