گەشتی تایبەتی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ پیرەمەگرون بە بەژداری 4ئەندام ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە بەشداری پیرەمەگرون کوردستان


Jan 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گەشتی تایبەتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی پایتەخت بە بەشداری چوار ئەندامی چالاک بۆ سەر بەرزاییەکانی پیرەمەگروونی سەرکەش ئەنجامدرا.

دەستەی ڕاگەیاندن:
1- کاک بازیان
2-کاک سەرهەنگ
3-کاک مەجدی
4-کاک ڕەنجدەر
کاتژمێر 5ی بەیانی لەهەولێر بەڕێکەوتن لە شوێنی گەشیاری زێوەی کاتژمێر 8:30 دەستیان بەپیادە ڕۆیشتن کرد
هەر لەگەشتەکەدا چەند گروپێکی شاخەوانی لێبوو 
بەفرێکی زۆری باری بوو بەڵام بەرەبەیانیەکەی تۆزێک بەستووی بوو بەفرەکە دەبوایە زۆر بەهێمنی و بەتەکنیک سەر بەفرەکە بڕۆیشتاییە بەبێ حەسانەوە کاتژمێر 12:00 لەگەڵ لۆگۆی لوتکەی پیرەمەگرون وێنەی یادگاریان گرت
لەکاتی دابەزین لەکەمپ خواردنێکی خێرایان خوارد و گەڕانەویان بەردەوام بوو.
 
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: شوێنەکەی کە پێدا دێنە خوارەوە بەر سێبەرە واتا خۆری لێناکەوێ و نسرمە و بەفرەکە و هاتنەخواری ناخۆش بووە و لەسەر ڕێگاکە سێ شاخەوان دەبن کە دیارە شارەزا نەبونە و بڕیاریان داوە لەبەر خاتری سێ شاخەوانەکە  حەبلی بەکاربهێنن بەشێوەیەکی تەکنیکی زۆر باش بەسەلامەتی گەیەنرابونە خواری.
سوپاس و ستایش بۆ خودای باڵادەست کە کاتژمێر 3:15خولەک گەیشتنەوە خوارە بەسەلامەتی.