حكومەتی عێراق دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق مووچە کوردستان


Jan 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆران ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق  بڵاویكرده‌وه‌:  لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی سەرجەم مووچەخۆر و فەرمانبەران دەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە:  بۆ ئەو مەبەستەش به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راسپاردووه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی دابینكردنی پاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران.

ئەمە لە كاتێكدایە تائێستا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ساڵی 2023 و مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش نەكراوە و هیچ خشتە و وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاونەكراوەتەوە و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمیش بێ باكە لە ئاست پێدانی مافە ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

کامەران کەریم