گەشتێکی دیکە لە لایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆسەر لووتکەی پیرەمەگروون

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی پیرەمەگرون شاصڕەوی کوردستان


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو توانی دووهەم گەشتی شاخەوانی خۆی  لەساڵی تازەدا ئەنجام بدات بۆسەر یەکێک لە لووتکە شاخەکانی زنجیرە چیایی پیرە مەگروون بە نێوی لووتکەی شاخی زیندان کە بەرزایی دەگاتە ١٩٢٦مەتر لە ئاستی دەریاوە.
 
بەشی ڕاگەیاندنی ئەو دەستە شاخەوانیە ئاماژەیدا کە لە ئەنجامی ئەو کارە سێ ئامانجیان هەبوو:  دیارە گەشتەکەمانیش تەنها بریتی نەبوو لەیەک ئامانج بەڵکو سێ ئامانجمان هەبوو سوپاس بووخوا بەدانانی بەرنامەیەکی تۆکمە توانیمان بگەینە هەرسێ ئامانجی دیاریکراو  سەرەتایی گەشتەکەمان بە پرسە و سەرەخۆشی لە شاخەوانانی کاویانی نەغەدە و کەس و کاری قوربانیەکان دەستپێکرد و هاوخەمی خۆمان دەربڕی بۆ هاوڕێیانمان لەڕۆژهەڵات پاشان بەرەوئامانجی یەکەم هەنگاومان نا بۆلووتکەی شاخی زیندان دوایی بڕینی ڕێگایەکی زۆرتوانیمان بگەینە  لووتکە.
 
هەروەها دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی:  پاش خواردنی نانی نیوەڕۆ دەستمانکرد بەجێ بەجێ کردنی ئامانجی دووهەمان ئەویش گەیشتن بوو بەقەڵایی مێژوویی و ئاسەواری لەشاخی زیندان لەگەڵ گەیشتنمان بەقەڵاکە دوایی پشوویەکی کورت دەستمانکرد بەڕۆیشتن بەرەو ئامانجی سێیەم ئەویش گەیشتن بوو بەپەیکەری میر قۆڵی سوپاس بۆخوا توانیمان بەسەرکەوتوویی بگەینە شوێنی پەیکەرەکە کەکۆتا خاڵی گەشتەکەمان بوو. پاش چرکاندنی وێنەیی یادگاری دەستمان بەگەڕانەوە کرد بەرەوخاڵی دەست پێک لەگوندی زێوێ سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەشتکەمان کۆتایی پێهات.