​ پەروەردەی هەڵەبجە باسی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە هەندێک مامۆستاو فەرمانبەر دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کوردستان


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرێتی  پەروەردەی هەڵەبجە هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی لەو مامۆستاو فەرمانبەرانە دەکات کە  تەشهیر و ناوزڕاندن و........بۆ پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە ئەنجام  دەدەن و لە ئاگادارینامەیەکی بەڕێوبەرایەتێکەیدا لە سۆشیال میدیا ڕایدەگەیەنێت.
ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و  وانەبێژانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی  پەروەردەکەمان دەکەین، هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت تەشهیر و ناوزڕاندن و کاری ناپەروەردەیی بکات بۆ پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە، یاخود لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا کۆمێنت و ووتەی نەشیاو بنوسێت بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی ئیداری و سزایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەکرێتەوە و لەدۆسیەی کەسی فەرمانبەر ئەرشیف دەکرێت
لەگەڵ ڕێزدا.
کامەران کەریم