سەرجەم شۆفێرانی ڕێگای دەربەندیخان _ زەرایەن -سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شۆفێر کوردستان سلێمانی


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: لە کاتژمێر دوانزەی شەوی ڕابردووەوەو بەهۆی ڕژانی نەفتا لە تانکەرێکی هەڵگرتنی سووتەمەنییەوە گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ درووست بووەو سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان بەسەرپەرشتی،ڕاستەوخۆی بەڕێز قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەهەوڵی کردنەوەو پاککردنەوەی ڕێگەکەن .
ڕونیشکراوەتەوە:  بۆیە داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە لە ئێستایا بەمەبەستی هاتووچۆکردن ڕێگەی دەربەندیخان _ زەڕایەن بەکارنەهێنن لەبەرئەوەی مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی سووتەمەنی هەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی شۆفێران و درووستبوونی کارەساتی نەخوازراو
بەهیوای سەلامەتی هەمولایەک .
کامەران کەریم