ئێران لە ڕیزبەندی فیفا، ئێماراتی تووشی زەرپێکی کاری کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران فیفا تۆپی پێ


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ وڵاتی ئێران بە سەرکەفتن بەرانبەر بە ئێمارات، ئەو وڵاتەی تووشی زەرپێکی قورس کردووە.
 
ئێمارات پاش دۆران بەرانبەر بە ئێران"5 پلە دابەزی" ئەوە ڕەدەبەندی ماڵپەڕی فوتی ڕێنکینگ بوو پاش بەڕێوەبردنی یارییەکانی شەوی ڕابردووی پێشبڕکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023ی قەتەر.
 
تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران شەوی ڕابردوو بە ئاکامی 2 بەر 1 بەرانبەر بە ئێمارات سەرکەفت و بۆ قۆناخی دیکە لەگەڵ سووریادا بوون بە ڕکابەری یەکتر.
 
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی(چوارشەمە) ماڵپەڕی فوتی ڕێنکینگ، تیپی نیشتمانی ئێران بەهۆی ئەو سەرکەفتنە سەرپشکی خۆیان بۆ 1587 بەرز کردەوە، بەڵام لە ڕیزبەندی فیفادا لە ڕەدەی 21دا مانەوە، بەڵام ئێمارات بەهۆی شکست بەرانبەر بە ئێران 5 پلە دابەزی و لە ڕەدەبەندی فیفا لە پلەی 68ی جیهانی بۆ پلەی 73 دابەزی.
 
کەژاڵ حەمیدی