پارێزگاری سلێمانی: سبەی ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی مووچە


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:  ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبوومەوە و سبەینێش ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی،لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم كۆبوومەوە پرسەكانی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە:  لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
جێگەی باسە حكومەتی كاربەڕێكەری مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی دابەش نەكردووە و هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
کامەران کەریم