هەناردەی نەوتی ئێران بۆ هێند تاوتوێ کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت ئێران


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بە پێی وتەی سارچاوە هێندیەکان، لە کۆبوونەوە و دیداری ئەم دوایانەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و هێند، بابەتی دەسپێکی دووبارەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ هێند هاتە ئاراوە و لەسەری باس و گفتوگۆ کرا.
 
میدیاکانی هێندستان هەواڵیان لە دانووستانی دێهلی نوێ لەگەڵ ئێران داوە لەسەر بابەتی دووبارە هەنارەکردنی نەوتی ئێران بۆ هێند.
 
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو میدیایانە، ئەگەری هەیە ئەو بابەتە لە ڕەوەی دانووستانەکانی دوولایەنەی ئەم دوایەی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات و لە شاری تاراندا هاتۆتە ئاراوە.
 
ڕێگە و شوێنی بار و بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران، کەنداوی فارس و کەنداوی عومانە و هیچ پێوییت ناکا لە زەریای سوور و کەنداوی عەدەنەوە تێپەڕ ببن.
دێهلی نوێ بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، خۆی لە کڕینی نەوتی ئێران دوور خستەوە بەڵام بە هۆی لابردنی گەمارۆکان لەسەر ڤێنێزوئێلا، ئەوا دیسان لەو وڵاتە نەوت دەکڕێت.