سەمیر هەورامی: جارێ دیار نیە ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مانگی چەندە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەمیر هەورامی کوردستان


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم رایگەیاند:  ئەو 618 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم، جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی چەند دەبێت.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق، 618 ملیار دینارەکەی بەشی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ەوەشی خستەڕوو:بڕیار نەدراوە مووچەی مانگی چەند بێت.

پێشتریش دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو  رایگەیاندبوو: ناردنی پاره‌كەی بەغدا هه‌ندێك رێكاری ئیداری و كارگێڕی پێویسته‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ سیوله‌ی نه‌قدی هه‌یه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ره‌وانه‌ بكرێت.

کامەران کەریم