وەزیری کشتوکاڵ: چوار بەنداوی نوێی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کشتوکاڵ هەرێمی کوردستان


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت:  لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان کردووە. 

 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد:  لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان کردووە و، ئەمساڵ دەست بە دروستکردنییان دەکرێت.

 راشیگەیاند:حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانەکان هەشت بەنداوی مامناوەندی دروستکردووە، بەردەوامیش دەبن لە گلدانەوەی ئاو لە رێگەی دروستکردنی پۆندەوە.

لە هەرێمی کوردستان بە گشتی 23 بەنداو هەن، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری تر سوودیان لێ وەردەگیرێت. ئەو هەنگاوانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگاریکردنە لە ئاو و خۆپاراستنە لە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی.

کامەران کەریم