6 خوازیاری سەرەکی بۆ قارەمای جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ڕوانگەی ڕاهێنەری عێراقیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش رۆپی پێ فیفا


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ عێراق 6 تیپی خوازیاری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ناساند.

بەپێی ڕاگەیاندنی هەواڵنێری قەتەری، خسوس کاساس ڕاهێنەری عێراقی پاش سەرکەفتنی عێراق بە ئاکامی 3 بەر 2 و بەرانبەر بە ڤیتنام لەبارەی ئەوەی کە لە نێوان ئێران، ئوسترالیا، کووریای باشوور و ژاپۆن کامەیان زۆرتر نزیکن لە پلەی قارەمانی و داواکاری پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیان، گوتی: سەرەڕای ئەو چەن تیپە، بەڕای من عەرەبستان و قەتەریش وەکوو خوازیاری گەیشتن بەو پلە دەزانم.

ناوبراو وتیشی: پاش ئەو 6 تیپە، تیپی ئێمە(عێراق) و عەمان و ئەردەنیش، خولیایەکی گەورەیان لەسەردایە، دەزانین کارمان زۆر دژوارە بەڵام لە وەرزشی تۆپی پێدا ڕوودانی هەموو شتێک مومکینە.

کەژاڵ حەمیدی