بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکانی 1000 دۆلاری شەتڕەنج بۆ خانمان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان کوردستان شەترەنج


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی شەتڕەنج ریزێک لە کێبەرکێ ئۆنلاین بۆ خانمان بەڕێوەدەبات.

فیدراسێۆنی جیهانی شەتڕەنج(FIDE) هەواڵی لە بڕێوەبردنی هەنێ لە پێشبڕکێیەکانی ئۆنلاین بەنێوی(چوارشەمەی ئافرەتان) بە هاوکاری لەگەڵ قوتابخانەی شەتڕەنجی ئۆنلاین داوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئەو پێشبڕکێیانە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنەوە خانمان لە جیهانی شەتڕەنجدا.
بەڕێوەبەران دەیانهەوێت ئافرەتانی شەتڕەنج باز دەرفەتێکیان هەبێ بۆ پەیوەندی و ئاشنایی زۆرتر لەگەڵ یەکتر و هەروەها گەشە و پەرەپێدان بە توانایەکانیان و ئەو پیشەیە کە لێ دەزانن

بڕیار وایە ئەو پێشبڕکێیانە هەر حەوتە و ڕۆژی چوارشەمەگەل بەشێوازی ئونڵاین بەڕێوەبچێت و لە کۆتایی پێشبڕکێیەکاندا خەڵاتی 1000 دۆلاری پێشکەش بە براوەی کێبەرکێیەکە دەکرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا بڕی ئەو خەڵاتە بۆ 100 هەزار دۆلار بەرز بێتەوە.

کەژاڵ حەمیدی