پێشبینییەکانی کەش وهەوا بڵاوکرایەوە
(0) /
زایەڵە - شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: یەکشەممە شەپۆلی بارانبارین کۆتای دێت، کۆتای مانگ شەپۆلی بەفر و وشکە سەرما بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و مانەوەی بارستە ھەوای سارد سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ھەوری تەواو دەبێت، ھەندێ کات و شوێن نمە بارانێکی کەم دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا و کاتەکانی ئێوارە بەدواوە کۆتای پێدێت.
باسی لەوەشکرد: پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاویەیکان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و ھەندێک کات مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێەکدا.
ئەو شارەزای کەشناسییە ئاماژەی بەوەشکرد: لەئەنجامی مانەوەی بارستە ھەوای سارد لە ڕۆژانی داھاتوودا لەسەر وڵاتانی ناوچەکە ئەم ھەفتەیە ڕۆژانی 30 و 31ی مانگ شەپۆلێکی نوێی لاوازی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی وشکە سەرما و ھەڵکردنی بای باکور و باکوری ڕۆژھەڵات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: