مامۆستایانی هەولێر بایكۆتیان راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر بایکۆت مامۆستایان


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر دەڵێن: وەكو ئاگادارن بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت حكومەتی هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە لە بەرامبەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێكی 700 هەزار خوێندكاردا، هەروەكو بەڵێنماندابوو كە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت، هەر بۆیە سبەی یەكشەممە بایكۆتی سەرتاسەری لە سنووری هەولێر رادەگەیەنین.

مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و هەڵوێستی خۆیان ئاشكراكردووە و دەڵێن: وەكو ئاگادارن بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت حكومەتی هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی نەداوە و لەبەرامبەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان و فەوتانی ساڵێكی 700 هەزار قوتابی، هەروەكو بەڵێنماندا بوو كە ئێمە هەڵوێستی جدییمان دەبێت لە بەرامبەر بێ وەڵامی حكومەت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سبەی یەكشەممە بایكۆتی سەرتاسەری لە سنووری شاری هەولێر رادەگەیەنین تاوەكو حكومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەشدەكات و بۆ مانگەكانی دیكەش دابەشكردنی مووچە ئاساییدەكاتەوە. 

مامۆستایانی ناڕازیی هەولێر: داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەكات سبەی پێكەوە بە پابەندبوون بە بایكۆتی دەوام حكومەت ناچاربكرێت وەڵامی داواكاریی مامۆستایان بداتەوە.

کامەران کەریم