لیژنەیەک بەدواداچوونی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عراق بۆ  خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پێکهێنرا

(0) / / گفتگو / زایەڵە لێژنە نەمین مەعروف کوردستان دارایی


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشکەشکردنی راپۆرتێکی بەپەلە لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ  خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم .
د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەبەردەوامیی پێداگری و هەوڵەکانمان بۆ زامنکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستان وبەتایبەت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەلایەتی لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی و چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی مووچە لە هەمواری یاسای بودجە لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشکەشکردنی راپۆرتێکی بەپەلە لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ  خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم  بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانکردنی بڕی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤ ، و ئاستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی سەر هەرێم لە یاسای بودجە.
کامەران کەریم