تینیسی ئۆپێنی ئۆسترالیا/ یانیک سینر یەکەم جامی خۆی ماچ دەکاتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئوستراڵیا یانیک سینر


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یانیک سینر، تێنیسۆری تەمەن 22 ساڵەی ئیتاڵی بۆ یەکەمین جار جامی گرەندئسلمی بەدەستهێنا.
 
یانیک سینر، تێنیسۆری ژمارە 4ی جیهان، لە دیداری فیناڵی گرەندئسلمی ئوسترالیای 2024 دانیل مێدودۆفی ڕووسی(کەسی سێهەمی ڕێنکینگی جیهانی) تووشی شکست کردووە.
 
پێشتر، باشترین دەسکەوتی یانیک لە پێشبڕکێیەکانی گرەندئسلمدا، سەرکەفتن بۆ خولی نیوە دواینی ڤیمبلدۆنی 2023 بوو.
 
یانیک سینێر یەکەم تێنێسۆری ئیتالیە کە هەم لە بەشی پیاواندا و هەمیش لە بەشی خانماندا و لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دەبێتە پاڵەوانی گرەندئسلم و ئەو جامە دەباتەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی