ڕاهێنەری ئوردۆن: دوورخستنەوەی یاریزانی عێراقی خاڵی گۆڕینی دۆخی یارییەکە بوو بەسوودی ئێمە

(0) / / ورزش / زایەڵە عێراق وەرزش


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی نوردۆن، دوور خستنەوەی هێرشبەری عێراقی باش کردنەوەی دەروازەی ئەو تیپە، وەکوو خاڵێک دەزانێت کە تەواو ئاکامی یارییەکی گۆڕی.
 
تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ئوردۆن بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی عێراق بە ئاکامی 3 بەر 2، لە قۆناخی یەک هەشتمی دواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 ئیزنی بەشداری دەنێو کۆڕی هەشت تیپی سەرووی پێشبڕکێیەکانی بەدەست هێناوە.
 
حوسێن عەمووتە ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێ ئوردۆن لە لێدوانێکی ورزشیدا پاش یاری بەرانبەر بە عێراق گوتی: ئەو یارییە یارییەکی شێتانە و ئاگرین بوو و بە گشتی هیچ بۆ ئێمە ئاسان نەبوو بەتایبەت ئەوەی کە عێراق تیپێکی زۆر بەهێزە و ڕێکوپێکە.
 
کەوابوو تیپی نیشتمانی تۆپی پێ عێراق ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەکات.
 
کەژاڵ حەمیدی