وادەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان کەرکووک


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پارێزگای کەرکووک لە نووسراوێکدا وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای دیاریکرد و لە رێگەی ئیدارەی ئەنجومەنەکەشەوە داوای ئاگادارکردنەوەی ئەندامەکانی کردووە ئامادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بن.
نووسینگەی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ سێشەممە، نووسراوێکی هاوپێچ لەگەڵ ناوی ئەندامە دەرچووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاراستەی هەر یەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و بەشی کارگێڕی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە، داوای لە سەرجەم ئەندامە دەرچووەکان کردووە، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە (1ی شوبات 2024) ئامادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بن.
هاوکات: دوێنێ دووشه‌ممه‌ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد.
کامەران کەریم