جەمال کۆچەر:چاوەڕواندەكرێت سبەی 618 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەمال کۆچەر عێراق


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  راگرتنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراق نییە و  دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت سبەی 618 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی پەسەندكردووە نەك مووچە و چاوەڕواندەكرێت سبەی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

وتیشی: راگرتنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقدا نییە، چونكە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق پابەندی بڕیارەكە بێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی:پێویستە هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆرانی پاكبكاتەوە بۆ هەمواری یاسای بودجەش چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتوودا ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت.

کامەران کەریم