پێشبینی ماڵپەڕێکی ئاماری لە خشتەی مەداڵهێنەرانی ئۆڵۆمپیک؛ ئەمریکا سەروو نشینە

(0) / / ورزش / زایەڵە خشتە وەرزش ئۆلۆمپیک


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ماڵپەڕێکی لێکۆڵەر، ئاماری پێشبینی خۆی لە خشتەی مەداڵهێنەرانی ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕاگەیاند.

لە ساڵێکدا کەوا کەمتر لە 8 مانگی ماوەتە دەسپێکی یاریەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس، پێشبینیەکان لەمەڕ جەدوەلی مەداڵهێنەران دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتیNielsens Gracenote sports، پێشبینی دەکرێت کە ئەمریکا سەروونشینی جەدوەلی نیشان و مەداڵەکانە، ئەو ڕێکخراوەیە، ڕێکخراوەیەکی ئاماری و لێکۆڵەر و لێکدەر کە بۆ لیگە وەرزشیەکانی سەرانسەری جیهان کار دەکات و شوێنگری کێبەرکێیە گەورەکانی هاوپەیوەندە لەگەڵ ئۆڵۆمپیک.

لەسەر بنەمای ئەو پێشبینیە، ئەمریکا 73 مەداڵی ئاڵتوون و بەگشتی 129 مەداڵ بەدەستدەهێنێت، چین بە 35 مەداڵی زێڕەوە لە ڕیزی دوویەمدا جێگیر بووە بەڵام بەگشتی 85 مەداڵ و نیشان بەدەست دەهێنێت.
8 وڵاتی دیکەی پێشبینیکراو هەم مەداڵی ئاڵتوون و هەمیش بەگشتی بەم شێوازەیە. 
بەریتانیا 17 ـــ 64 ، ژاپۆن 17 ــ 56، فەڕنسە 26 ـــ 53، ئوسترالیا 15ـــ 48، ئیتاڵی 13 ـــ 47، ئەڵمانیا 10 ـــ 39، هولەند 16 ـــ 35 و کووریای باشوور 7ـــ 23.

کەژاڵ حەمیدی