وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکان تەنیا بە کارتی نیشتمانی ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتی نیشتمانی کوردستان


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە ملیۆنێک کارتی نیشتمانییمان دەرکردوون، لە 1-3-2024 کارکردن بە بەڵگەنامەکانی دیکە رادەگیرێت و تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت.
کارتی نیشتمانی دەبێتە جێگرەوەی سێ‌ بەڵگەنامە (وڵاتینامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری)، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.
بەپێی زانیارییەکان: کارکردن بە ناسنامەی باری کەسێتی و عێراقی چەند مانگێکە کاری پێناکرێت و بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت، ئێستا کار بە ئەویش ناکرێت و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن داوای پاسپۆرت بکەن کە کارتی نیشتمانییان هەیە؛ ئەمە بۆ تەواوی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە.
کامەران کەریم