لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەکات و ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەنگدەران هەڵبژاردن


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پرۆسەی تۆماری بایۆمتری دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە و لە دایکبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کەپێشتر خۆیان تۆمارنەکردووەبەشێوەی بایۆمتری دەگرێتەوە و ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان و دروستکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆیان.

لە کاتی سەردانکردنی بنکەکانی دەنگدان پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن (کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە)،کۆبونی خۆراک، بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون).

کامەران کەریم