نێچیرڤان بارزانی داوای يه‌كڕيزى و ته‌بايى دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی کوردستان یەکڕیزی


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەسەر هێرشە تیرۆرستییەکەی 1 ی شوباتی شاری هەولێر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى 1 ی شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.

دەشڵێت، با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ره‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.