تەندروستی ڕاپەڕین مووچەی 25 كارمەند ڕادەگرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین مووچەی 25 كارمەندی بەشی بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی فێركاری ڕانیە ڕادەگرێت .
بەبیانوی بایكۆت كردن و دەوام نەكردنەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی تەندروستی موچەی ئەو 25 كارمەندەی بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی موچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردوو بایكۆتی كارەكانیان كردبوو ڕادەگرێت .
لەگردبوونەوەیەكیاندا ئەو كارمەندانە لەبەردەم نەخۆشخانەی فێركاری ڕانیە ئەوەیان دووپات كردەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر داواكردنی مافەكانیان و پێنەدانی موچەكانیشیان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیەوە بەكارێكی نایاسایی دەزانن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: