داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوردستان داهات بودجە


Feb 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27-1-2024 تا 2-2-2024، بڕی 11 ملیار و 718 ملیۆن و 429 هەزار و 275 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 11 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیکەی 700 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و مقاصە سفرە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیار و 718 ملیۆن و 429 هەزار و 275 دینار بووە، بەجۆرێك كە 11 ملیار و 28 ملیۆن و 528 هەزار و 275 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 689 ملیۆن و 901 هەزار دینار بەشێوەی چەكە واتە %6، مقاصەش سفرە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
کامەران کەریم