هێرشبەری ژاپۆن: گۆڵەکەی ئێران مێشکمی جووڵاندەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ژاپۆن ئێران کوردستان تۆپی پێ وەرزش


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێرشبەری تیپی نیشتمانی ژاپۆن پاش دۆڕان بەرانبەر بە ئێران، ڕایگەیاند کە شایانی دۆڕان بوون.

"گۆڵەکەی ئێران جووڵەی خستە مێشکم" ئەو وتەی "ڕیتسودوئان" بوو، هێرشبەری تیپی نیشتمانی ژاپۆن پاش دۆڕان بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئێران، لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
تیپی ژاپۆن بە ئاکامی 2 بەر 1 یارییەکەی دۆڕا و لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا وەلاوە نرا.

هێرشبەری تیپی نیشتمانی ژاپۆن وتیشی: ئێران بە هێزی تەواوی خۆیەوە گۆڕەپانی یارییەکەی کۆنتڕۆڵ دەکرد و ئێمەش شایانی دۆڕان بووین، بەتایبەت لە نیوەی دووهەمدا زۆر ناشیرین یاریمان دەکرد.

تیپی نیشتمانی ژاپۆن کەوا سەروونشینی ڕێنکینگی فیفایە، بەرانبەر بە ژاپۆن تووشی شکست بوو و دواین پاڵەوانێتی ئەو تیپە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 2011.

کەژاڵ حەمیدی