قائیمقامیه‌تی سلێمانی: مانگی رابردو ته‌نها شه‌ش شوێن داخراون
(0) /
زایەڵە - به‌پێی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌رپێچیكاران و داخستنه‌كان له‌شاره‌كه روی له كه‌می كردوه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه: له مانگی (كانونی دوه‌می 2024) لیژنه هاوبه‌شه‌كان شه‌ش هه‌زار و (687) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه ته‌نها (614) سه‌رپێچیان تۆماركردوه له‌گه‌ڵ (282) ئاگاداركردنه‌وه بۆ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن.
ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شه‌ش شوێنی كاركردن داخراون و یه‌ك شوێنی دیكه روبه‌ڕوی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه ژماره‌ی داخستنه‌كان له مانگی پێشوتردا (52) شوێن بوه.
له‌ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا باسله‌وه كراوه: به‌هۆی خراپبونیان و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر (31) تۆن و (261) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی جۆراوجۆردا گرتوه و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ه‌نده‌وه له‌ناوبراون.
له ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی_دا رونكراوه‌ته‌وه: به‌هۆی سه‌رپێچیكرنیان له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ژماره‌یه‌ك شوێنی كاركردن سزای دارایی دراون، له‌مانگی رابردوا بڕه‌كه‌ی (40) ملیۆن دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: