زەریف بۆ لۆدریان؛ پابەندی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا مەبن
(0)
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوتا فەرەنسییەکەی بەوە ئامۆژگاری کرد کە لە وتووێژەکانی داهاتوو لە ڤییەنا لەمەڕ بەرجام، هەڵوێستێکی ئیجابی هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی شەممە بە کاتی تاران باسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی خۆی و ئامۆژگاری کردنی بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی ئیجابی لەمەڕ بەرجام کرد.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم پەیوەندەدا لە تویتێکدا نووسی: " ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "ژان ئیۆ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوام لێکرد تاکوو لە دانیشتنی هەفتەی داهاتوو لە ڤییەنا، هەڵوێستێکی ئیجابی لەمەڕ بەرجامدا هەبێت. من داوام لە فەرەنسا کرد تاکوو ڕێز لە بەڵێنەکانی خۆی لە ئەم ڕێککەوتننامەیە بگرێت و پابەندی گەمارۆ نایاساییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نەبێت."
تێبينيێك بنێرە: