شارەوانی شارەزوور: داواکارین کارمەندان و هاوڵاتیان بە ماسکەوە سەردانمان بکەن

(0) / اجتماعی


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی شارەوانی شارەزوور ئاشکرایدەکات، داواکارین کارمەندان و هاوڵاتیان بەماسکەوە سەردانمان بکەن بە پێچەوانەوە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت بێتەناو شارەوانیەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لە پێناو سەلامــــەتــی گــیــانــی فـــەرمانبــەران و سەردانیکــارانی شارەوانیـمان لە  پێناو خۆپارێزی لـە ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکـــاین  لــە فەرمانبەران و  هاوڵاتیان کە سەردانــی شارەوانیمان دەکەن بە بەستنـی ماسکـەوە سەردانــــی شارەوانیمان بکەن .
ناوبراو وتیشی، بەپێچەوانەوە ڕێگـــا بەهیچ لایەك نادرێت بۆ هاتنەژورەوەی ناو شارەوانیمان پابەندبونتان بە ڕێنمایەکـــــــان و خۆپارێزی جێگەی ڕێزو و سوپاسە.
کامەران کەریم