ساماندارترین شۆفێرەکانی فڕمووڵ یەک کامانەن؟

(0) / / ورزش / زایەڵە شۆفێر فورموڵ یەک فێراری


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شوفێری پێشووی تیپی فێراری و پاڵەوانی 7 خولی پێشبڕکێیەکانی فڕمووڵی یەک، بەردەوام وەکوو ساماندارترین شوفێری مێژووی F1 دێتە ئەژمار.

پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێلڕانی فڕمووڵی یەک، وەکوو وەرزشێکی پڕ زڕق و بڕق دێتە ئەژمار کە تێدا دەکرێت هەم داهاتێکی زۆر باش دەستکەوێت و هەمیش ئەو داهاتە نومایش بکرێت.

بەوەی کە مەکس فرستاپن، شوفێری هۆلەندی تیپی ڕێدبوول لە وەرزی ڕابردوویF1، بڕی پارەی 45 ملیۆن پۆند داهاتی بووە، بەڵام مایکل شومئاخر و لوئیس همیلتۆن، بەردەوام وەکوو ساماندارترین شوفێرەکانی مێژووی فڕمووڵ یەک دێنە ئەژمار.

لیستی 10 شوفێری بەسامانی مێژووی فڕمووڵی یەک بەم شێوازەیە

10ــ ئێدی ئێرواین 92.5 ملیۆن پۆند.
9ــ ماریو ئەندێرتی، 100.1 ملیۆن پۆند
8ــ سباستین فتل، 107.9 ملێۆن پۆند
7ــ جنسن باتن، 115.6 ملیۆن پۆند
6ــ کیمی ڕایکونن، 140.6 ملیۆن پۆند
5ــ نیکی لودا، 154.1 ملیۆن پۆند
4 ــ مکس فرستاپن، 165.5 ملیۆن پۆند
3ــ فڕناندۆ ئالۆنسۆ، 205 ملیۆن پۆند
2ــ لوئیس همیلتۆن، 222.7 ملیۆن پۆند
1ـــ میشائیل شوماخر، 462.5 ملیۆن پۆند.


کەژاڵ حەمیدی