جه‌عفه‌ر گوانی ره‌خنه له داخستنی مزگه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی مه‌راسیم له كڵێسای مه‌سیحیه‌كان ده‌گرێت
(0)
وتاربێژ و پێشنوێژێكی شاری هه‌ولێر ره‌خنه له بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی مه‌راسیم له‌ناو كڵێسای مه‌سیحیه‌كان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان ناهه‌قیان نیه گومان له‌بڕیاره‌كه بكه‌ن و متمانه‌یان نه‌مێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەعفەر گوانی، وتاربێژ و وتەبێژی پێشوی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، كاتێك له هاتنی پاپا 10.000 (ده هه‌زار) كه‌س پێكه‌وه كۆده‌كه‌یه‌وه، له نه‌ورۆزدا بازاڕ‌و شوێن و كۆڵان و سه‌یرانگاكان پڕ ده‌كه‌یت، له یادی شانۆ هۆڵه‌كان جمه‌یان دێت، دواتر وه‌كو رێكاری خۆپارێزی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داده‌خه‌یت، گوایه مزگه‌وت و كڵێساكان داخراون، كه‌چی نوێژی كڵێسا به پڕی و راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه، خه‌ڵك نه متمانه به قسه‌كان ده‌كات و هه‌ست به نا عه‌داله‌تی ده‌كات".
راشیگه‌یاند، "هاوڵاتیان ناهه‌قیان نییه ئه‌گه‌ر له خودی بڕیاری داخستنی مزگه‌وته‌كان وه‌گومان بكه‌ن و متمانه‌یان نه‌مێنێت".
شه‌وی رابردو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ری مه‌سیحیه‌كانه‌وه، مه‌راسیمێكی فراوان له‌عه‌ینكاوای شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری سه‌دان كه‌س له هاوڵاتیانی مه‌سیحی به‌ڕێوه‌چو، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش له‌كاتێكدایه، لیژنەی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م مزگه‌وت و ناوه‌نده ئاینیه‌كان داده‌خه‌ن و داواشی له‌پێشنوێژ و وتارخوێن و هاوڵاتیان كرد، خۆیان له‌چونه مزگه‌وت به‌دوربگرن.
تێبينيێك بنێرە: