6 پێڵاوی ئوستوورەی باسکەی جیهان بە بڕی 8 ملیۆن دۆلار فڕۆشرا

(0) / / ورزش / زایەڵە پێڵاو وەرزش باسکە


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ 6 تا لە پێڵاوە وەرزشیەکانی ئوستوورەی باسکەی ئەمریکا و تیپی شیکاگۆ بولز لە حەراجییەکدا فرۆشرا.

6 تا لە پێڵاوە وەرزشییەکانی مایکل جوردن، ئوستوورەی باسکەی ئەمریکا و تیپی شیکاگو بولز کە بەو پێڵاوانەو 6 پلەی قارەمانی NBAی بەدەست هێنابوو، لە حەڕاجییەکدا بە نرخێکی زۆر سەیر و سەمەر فڕۆشرا.

پێڵاوەکانی "ئەیر جوردەن" کە دەگەڕێتەوە بۆ فیناڵی NBA لە ساڵەکانی 1991، 1992، 1993، 1996، 1997، 1998و لەگەڵ مایکل جوردن بە لە پێکردنیان چێژنی پەڵەوانێتی شیکاگۆ بولزی گێڕابوو.

ئەو 6تا پێڵاوە وەرزشییە بە بڕی پارەی 8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

کەژاڵ حەمیدی