ئامادەبوونی نادال، جوکۆڤیچ، ئالکاراس و مێدۆدۆف لە تورنۆمێنتی ڕیازدا

(0) / / ورزش / زایەڵە مێدۆدۆف ئالکاراس ڕیاز


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێنج تێنیسۆری بەناوبانگ و بەرچاوی جیهان بەشداری تورنۆمێنتی نومایشی ڕیاز دەکەن.

فستیڤاڵی ساڵانەی ڕیاز هەواڵی لە بەڕێوەچوونی تۆرنۆمێنتێکی نومایشییەکی نوێ داوە لە ژێر چاودێری خویدا کە تێدا ئەستێرەکانی جیهان کۆ دەکاتەوە.

ئەو پێشبڕکێیانە کە نێوی (6 کینگز)یان لەسەر داناوە لە مانگی ئوکتۆبەری ئوساڵدا لە پایتەختی عەرەبستانی سعوودی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەرانی ئەو فستیڤاڵە، نواک جوکۆڤیچی تێنیسۆری سێربێستانی، ڕافائل نادال و کارلۆس ئالکاراسی ئسپانیایی، یانیک سینری ئیتاڵی، دانیل مێدۆدۆفی ڕووسی و هولگر ڕۆنی دانمارکی تێدا بە شێوازی دۆستانە پێشبڕکێ ئەدەن.

کەژاڵ حەمیدی