کرۆنا لە نێو بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاو دەبێتەوە

(0) / اجتماعی


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەر و زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتەکە توشی کۆرۆنا بوون

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا  ئاشکرای کردوە کە زۆربەى بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 وەزارەتەکەى ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لە رێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە یەک مانگى رابردوودا تا ئێستا بەشێوەیەکى مەترسیدار زیادی کردوە، بۆ ئەو مەبەستەش بریارە رێوشوێونەکان بۆ رێگرکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە توندتر بکرێنەوە.