لەسبەینێوە لەچەمچەماڵ کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێدەکات
(0)
هەڵمەتێکی تری کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا Covid-19 لە مەڵبەندى تەندروستى چەرموو دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند ، سبەینێ هەڵمەتێکی تری کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا Covid-19 لە مەڵبەندى تەندروستى چەرموو دەستپێدەکات، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ سەرجەم پزیشک و کارمەندانى تەندروستى نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە و دامەزراوە تەندروستییەکانی تری سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە ،کە سبەی دوو شەممە سەردانی ئەو مەڵبەندە بکەن بۆئەوەی ڤاکسینەکە لەخۆیان بدەن، هەفتەى ئایندەش رۆژی دوو شەممە (٢٠٢١/٤/١٢) لە مەڵبەندى تەندروستى شەهید سەید جەوهەر لەناحیەی شۆڕش هەڵمەتەکە لەوێش دەستپێدەکات ، ڤاکسینەکە لەپێشدا پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە و دوای ئەوان دەستدەکرێت بە پێدانی پێکوتەکە بە هاوڵاتیانی سنورەکە و ئەوانیش ڤاکسینەکەیان لێدەدرێت.
تێبینی:
ــ ڤاکسینەکە لە جۆری (Astrazeneca)ی بەریتانیە
ــ لەئێستادا بڕی (1000) دۆز دابینکراوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: