ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان باس لە ئامادەیی بۆ هەڵبژاردن دەکات

(0) / جهان


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی پەرلەمانی کاریگەر هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.

هێمن شێخانی، باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی پەرلەمانی کاریگەر هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵسوڕاو و دڵسۆزانی بزوتنەوەی گۆڕانیش پێداگرن لە سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەردەوامیدان بە بەرنامە و کارەکانی.

بەپێی هەواڵەكەی سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕان، وەک بەشێک لە ئۆرگانە کاریگەرەکانی بزوتنەوەکە، بۆ ئامادەکاریکردن بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆی و هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق بەردەوامن لە خۆڕێکخستنەوە ئامادەسازی.

وابڕیارە رۆژی 10ی تشیرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، پەرلەمانی عێراقیش بڕیاریداوە دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە..