دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی لە سه‌ڵاحه‌دین بە دەستی داعش کوژران
(0)
له ناوچه‌ی زه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تیرۆرستانی داعش دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌كوژن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌حمه‌د مه‌ندیل له پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به PUKmediaی ڕاگه‌یاند: دوو هاووڵاتی له ناوچه‌ی زه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه كه گومان ده‌كرێت چه‌كداری داعش بن ڕفێنراون.
وتیشی: ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی "سوفیان ھاشم ئه‌لجه‌ربو و ڕه‌شید مونزر زه‌كه‌ریا" پیشه‌یان ڕاوچیه‌و به مه‌به‌ستی راوكردنی ماسی ڕویان له ناوچه‌كه كردووه، هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه دانیشتووی شاری تكریتن و دوای ڕفاندنیان كوشتوویانن.
تێبينيێك بنێرە: