وەرزشوانێ کە لای هالند زۆر خۆشەویستە کێیە؟
(0) /
زایەڵە ـــ ئێرلینگ هالند باس لەسەر باشترین وەرزشوانی جیهان دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەرمی مەنچێستێر سیتی، ئێرلینگ هالند، هێرشبەری مەنچێستێر سیتی و تیپی نەتەوەیی نێرڤێژ، ئەو وەرزشوانەی کە زۆری لا خۆشەویستە دەناسێنێت، ئەو براوەی 24 گرەندئسلیم و تێنیسۆری ژمارە یەکی جیهان واتا نواک جوکوڤیچی 36 ساڵ تەمەنی وەکوو باشترین وەرزشوان لە ڕوانگەی خۆیەوە دەناسێنێت.
هالند دەڵێت: ئەمن زۆر (نواک)م خۆش دەوێت و وابیردەکەمەوە کە ئەو باشترین وەرزشوانی جیهانە و ئەو شتانە کە بەدەستی هێناوە مایەی سەرسووڕمانە.
ناوبراو وتیشی: جوکووڤیچ لە هیچەوە دەستی پێکرد و بوو بە بەناوبانگترین وەرزشوانی جیهان.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: