كەشناسی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند: سبەی هەینی ئەگەری دروست بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی شوباتی ساڵی 2024 بەشی پێششبینی لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند:  سبەی هەینی 9- 2- 2024 كەشی ئاسمان لەنیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە هەندێ ناوچە شاخاوویەکان .
 
ئەوەش خراوەتەوو: لەناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .
 
ئاماژە بەوەشكراوە: پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە ئەمڕۆ . خێرای باش لەسەرخۆ-مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15 )کم/س . لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک چاڵاک بوونی هەیە. بۆ سەروی 20 کم/س
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی
هەولێر : 16
سلێمانی : 13
دهۆک : 15
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 15
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 19
 
کامەران کەریم