هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكران

(0) / / گفتگو / زایەڵە شێرکۆ جەودەت کوردستان نەوت


Feb 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت: عێراق دەیەوێت نەوتی هەرێم تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و یەكێكی دیكەش لە كێشەكان تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە كە ئەوەش وایكردووە تا ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بەزایەڵەی  راگەیاند: حكومەتی عێراق دەیەوێت تەنها لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێت و یەكێكی دیكەش لە كێشەكان تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە كە ئەوەش وایكردووە تا ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
لەبارەی پرسی مووچە و بودجەشەوە د. شێركۆ، وتیشی: كار بۆ ئەوە دەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر حاكیمە.
کامەران کەریم