نرخى موەلیدەى ئەهلى بۆ مانگى ئازار دیاری‌کرا
(0)
لە سلێمانی گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئازار به (37.75) دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (2021.4.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی به (37.75) سی و حه‌وت دینار و حه‌فتاو پێنج فلس بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت و له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: