حەشدی شەعبی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تکریت ڕووبەڕووی داعش دەبێتەوە

(0) / جهان


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند شەڕی قورس لە نێوان حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تکریتی پارێزگای سەلاحەددین، ڕووی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە نە گێرانەوە لە سومەریە نیوز، حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هێزەکانیان لە پردزی زەرگەی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تکریتی پارێزگای سەلاحەددین، لەگەڵ چەکدارانی داعش بە شەڕ هاتوون.

محەمەد جەبەلی لە فەرماندەکانی حەشد وتی ئەم شەڕە پاش ئەوە ڕوی دا کە هێزەکانی داعش، دوو هاووڵاتی مەدەنیان لە ئەو ناوچەیە ڕفاند و دواتر کوشتیان  هێزەکانی حەشد هەوڵی گەڕانەوی تەرمەکان ئەدەن.

لە لایەکی دیکەوەی هێزەکانی عێراق لە ناوچەی ئەنبار 15 بومب و لە ناوچەی قیروانی موسڵ 15 بۆمبی تریان پووچەڵ کردەوە کە پێدەچێت بە دەستی داعش دانرابێت.